فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق، خشته‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى هه‌شته‌مى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراقى بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره یارییه‌كان رۆژى دووشه‌ممه ده‌ستپێبكات، به‌هۆى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانیان له چامپیۆنزلیگى ئاسیا له لایه‌ن یانه‌ى شورته‌و قوه‌جه‌ویه و پابه‌ندبوونى دهۆك به ئه‌نجامدانى یارییه‌كه‌ى له جامى یانه‌كانى كه‌نداو سێ یارى له‌م گه‌ڕه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
یارییه دواخراوه‌كان به‌مشێوازه ده‌بێت
قوه‌جه‌ویه- نه‌ورۆز
شورته- كاره‌با
دهۆك- قاسم
دواى تێپه‌ڕبوونى حه‌وت هه‌فته له یارییه‌كانى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق، به یارییه‌ك كه‌متر یانه‌ى شورته به كۆكردنه‌وه‌ى 14 خاڵ له خانه‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندییه و گه‌رمه‌ى تازه میوانیش به 7 یاریی به كۆكردنه‌وه‌ى 13 خاڵ له پله‌ى دووه‌مه هاوشانى قوه‌جه‌ویه.
هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى حدودو دیاله‌ش له خانه‌كانى دواینى ریزبه‌ندین كه تاوه‌كو پێش ده‌ستپێكى ئه‌م گه‌ڕه له كۆى حه‌وت یاریی هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان نییه .