سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامی سەرژمێریی گشتی راگەیاند

کەناڵ8 25/11/2024
test

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامى سەرژمێریى گشتى راگەیاند و سوپاسى گەلى عێراق و ئەو لایەنانەى کرد کە هاوکاربوون لە سەرخستنى پرۆسەکە.

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد " لە سەرژمێرییدا کە یەکێکە لە بەرنامە هەرە گرنگەکان لە پلاندانان، گەشەپێکردن و پەرەپێدان، رێکار و بەرنامەی نوێ و پێشکەوتوو و زانستیانەمان پەیڕەوکرد".

گوتیشى "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هاونیشتمانیان دەکەین، کە پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆ و هاوکاریکردنی تیمەکانی سەرژمێری، سوپاسی تیمەکانی سەرژمێری و دەستەی سەرژمێریی و وەزارەتی پلاندانان و دەستەی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین کە کەشێکی سەقامگیریان بۆ پرۆسەکە بەردەستکرد، سوپاس بۆ گشت وەزارەتەکان، پارێزگاکان، حکومەتە خۆجێییەکان بۆ هەموو هەوڵ ماندووبوونەکانیان".

هەروەها سودانى سوپاسى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکانى کرد کە چاودێریی دۆخەکەی دەکرد، هەموو پاڵپشتییەکیان بۆ پرۆسەکە پیشاندا، هاوکات سوپاسی مەرجەعە ئایینیەکانى کرد کە هانی خەڵکیاندا بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێری.

روونیشیکردەوە "سەرژمێریی گشتی یەکێک بوو لە بەرنامە و کارنامەی حکومەت و بەردەوامین لە پەرەدان بە گەشەسەندنی وڵات".

لەکۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامى سەرژمێرییەکەى ئاشکراکرد و رایگەیاند "بەگوێرەى ئەنجامەکانی سەرژمێری، دانیشووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن و 407 کەسە. هەر بەگوێرەى ئەنجامەکان بێت رێژەی نێر 50.1% و رێژەی مێش 49.8%ـە".

لە ئەنجامەکانی سەرژمێریدا ئەوەش تۆمارکراوە. 70.3%ـی دانیشووانی عێراق لە شارەکاندا دەژین و 29.7%ـی دانیشتووان لە دەرەوەی شارەکان دەژین.

ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق:

ژمارەی دانیشتووان: 45,407,895 کەس

رێژەی نێر 50.18% و رێژەی مێ 49.82%

ژمارەی نێر: 22,784,062 کەس

ژمارەی مێ: 22,623,833 کەس

ژمارەی خێزان: 7,898,588 خێزان

سەرۆک خێزانەکان: 88.67% پیاو

سەرۆک خێزانەکان: 11.33% ژن

تێکڕای ناوەندی خێزان: 5.3 کەس بۆ هەر خێزانێک

رێژەی گەشەی دانیشتووان: 2.3%

70.3%ـی دانیشتووان لەناو شارەکاندا دەژین

29.7%ـی دانیشتووان لە دەرەوەی شارەکان دەژین

36.1%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە

60.2%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە

3.7%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە

25/11/2024
loading....