سەباح سوبحی: کۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی هەموارى یاسای بودجە هەیە

test
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق هەیە، دەشڵێت، دوو رۆژی دیکە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یاساکە ئەنجامدەدرێت.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەکەناڵ8ـی گوت، "ئەمڕۆ لە لیژنەی نەوت و گاز گفتوگۆمان لەبارەی پرۆژەیاسای هەموارى بودجەی عێراق کرد، بەبۆچوونی من پرۆژەیاساکە تێدەپەڕێت".

گوتیشی، "چەند هۆکارێک هەیە وادەکات تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە ئاسان بێت، یەکەمیان پێشتر کۆدەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە هەبووە و لەلایەن هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە قسەی لەسەرکراوە، دووەمیان پرۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە".

بەگوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گاز، دوو رۆژی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات.

ئەم گوتانەی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجە کرد.

رۆژی 5ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان و خەرجیی کۆمپانیاکانی بۆ هەر بەرمیلێک بۆ 16 دۆلار بەرزکردەوە.

loading....