رۆما لە لەندەن رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە

test

ئەمشەو لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی یۆرۆپالیگ، یانەی رۆمای ئیتاڵی کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، گەشتی شاری لەندەن دەکات و رووبەڕووی یانەکەی باکوری لەندەن دەبێتەوە، کە ئەویش تۆتنهام هۆتسپێرزە.

یانەی رۆما لە وەرزی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بە بارودۆخێکی زۆر خراپ گوزەردەکات، یانەکە بەختی رەشە لەگەڵ راهێنەر، چونکە لە وەرزی رابردووەوە و رچوار راهێنەری جیاوازی ئەزموون کردووە و ئێستاش لە دوای ئیڤان یوریچ، کلاودیۆ رانێری هاتووە، کە بۆ جاری سێیەمە دەبێتە راهێنەری یانەکە.

گورگەکانی رۆما لە چوار گەڕی رابردوویان لە یۆرۆپالیگ دوو یەکسانبوون  و شکستێک و بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە، لەو چوار یارییە تەنیا سی گۆڵیان کردووە و سێ گۆڵیشیان لیکراوە، لە سێریا ئەیش بارودۆخی هیچ باشنییە و تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە.

لە بەرامبەردا سپێرز، لەگەڵ پۆستیکۆگلو تەنیا یەک شکستییان لە یۆرپالیگ هەیە، کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر گەڵاتاسەرای تووشی شکستهاتن، هاوکات لە دوای شەش بردنەوەی لەسەریەک، لە نیو یاریگەی خۆی بەرامبەر ئیپسویچ تاون توشی شکستهاتن، بەڵام بەلایەنی کمەوە یانەکە لە دوایین 12 یارییان، بە رێژەی 2.5 گۆڵییان تۆمارکردووە.

هەردوو یانەکە بۆ یارییەکەی ئەمشەو خاڵی لاوازییان هەیە، ئەگەر باسی رۆما بکەین، خاڵی لاوازی دەرەوەی یاریگەی خۆیەتی، بەجۆرێک ئەوە 11 یارییە لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تامی بردنەوەی نەکردووە.

خاڵی لاوازی تۆتنهامیش یاریزانە پێکراوەکانییەتی، کە حەوت یاریزانی بەشداریی ناکەن، تاوەکو ئێستاش چوار جار رووبەڕووبونەتەوە و تۆتنهام دوو یاریی و رۆماش دووانی بردووەتەوە، بۆیە یارییەکە سەنگی مەحەکە و چاوەڕێێ رکابەرییەکی بەهێز دەکرێت لە نیوان ئیتاڵییەکان و ئینگلیزەکان.

loading....