بەرشلۆنە سێ یارییە لەدەرەوە و ناو یاریگەی خۆی هیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەهێناوە، ئەمشەو گەشتی دورگەی مایۆرکا دەکەن و هانسی فلیک و ئەستێرەکانی تەنیا ئامانجیان بردەوە و گەڕانەوەیە بۆسەر رێرەوی سەرکەوتن.
یانەکەی کەتەلۆنیا سێ یارییە سێ خاڵی بەدەستهێناوە و میدیا و هاندەر کەوتوونەتە گومان لە پێکهاتەی یانەکەیان، لەو سێ یارییەکە بەبێ لامین یاماڵ، هەەرگیز ئەو ئاستەیان نەبووە کە پێشتر پێشکەشیانکردووە.
سەرەڕای ئەوەی بەرشلۆنە بە 11 سەرکەوتن و یەکسانبوونێک و سێ شکستەوە 34 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی لالیگایە، خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنیشە، 43 گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنیا 16 گۆڵیان لێکراوە.
بەرشلۆنە لە بارودۆخێکی ناجێگیردایە، بەڵام ئەوەی ئەمشەو دەبێتە پاڵنەر و مایەی دلصۆشبوون ئەوەیە، کە لامین یاماڵ لە پێکان دەگەڕێتەوە و دەتوانێت هاوشانی دانی ئۆلمۆ بەشداریی یارییەکە بکات.
رەنگە بەناوهێنان، یاریی نێوان بەرشلۆنە و مایۆرکا ئاسان بێت، بەڵام کاتێک بە ژمارە و داتاکانی ئەم وەرزەدا دەچینەوە، بۆ مان دەردەکەوێت دۆخەکە شتێکی دیکەیە.
مایۆرکا لەژێر سەرپەرشتیی جاگۆبا ئاراستی گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە و ئەو یانە لاوازەی راردوو نییە، بەڵکو لە خانەی شەشەمدان و تەماعی بەشداریکردن لە ولە ئەوروپییەکان گرتوونی، هاوکات خاوەنی سێیەم باشترین هێڵی بەرگرین و تەنیا 13 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا 15 گۆڵیان لە 15 یاریدا تۆمارکردووە.
بەڕوونی دیارە، یانەکەی دورگەی مایۆرکا بەهێزی بەرگری و خۆڕاگری یەک بە یەک رکابەرەکانی دەخات، بەڵام ئەگەر ئەمشەو بیانەوێت بەرشلۆنە بخەمە بارودۆخێکی قورسەوە، دەبێت لەنێو یاریگەی خۆیاندا بیر لەە تۆمارکردنی گۆڵ بکەنەوە، هەرچەندە ئەم یانەیە لە 2009وە نەیانتوانیوە لە یانە مێژووییەکەی کەتەلۆنیا ببەنەوە.