بەهۆی زریانەوە 51 کەس لە ڤێتنام گیانیان لەدەستدا

کەناڵ8
سوپا و تیمەکانی فریاکەوتن لە ڤێتنام سەرقاڵی پاککردنەوەی شوێنەواری زریانەکەن
سوپا و تیمەکانی فریاکەوتن لە ڤێتنام سەرقاڵی پاککردنەوەی شوێنەواری زریانەکەن

ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڤێتنام بەهۆی زریانی "بوالۆی"یەوە بۆ 51 کەس بەرزبووەوە و تاوەکو ئێستا 14 کەسیش بێسەروشوێنن و هەروەها زریانێکی دیکەش بەرەو ڤێتنام بەڕێوەیە.

600 میلۆن دۆلار  زیانی هەبووە

لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە، زریانێک بە بایەکی بەهێزەوە، کە خێراییەکەی دەگەیشتە 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ناوەڕاستی ڤێتنامیدا و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەردەوام بوو.

وەزارەتی ژینگەی ڤێتنام بڵاویکردەوە، جگە لە گیانلەدەستدانی 51 کەس، هەروەها زیانێکی زۆری ماددەی لێکەوتووەتەوە کە دەگاتە 600 ملیۆن دۆلار. بەهۆی زریانەکەوە ئەم هەفتەیە بارانێکی بەخوڕ هانۆی پایتەختی گرتەوە و بەشێک لە رێگاکان داخراون.

زریانێکی تر بەڕێوەیە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، زریانەکە بەرە بەرە بەرەوی کۆتایی دەچێت، بەڵام زریانی ماتمۆ لە رێیە کە فلیپینەوە هەڵیکردووە و لە ڤێتنام نزیکبووەتەوە و چاوەڕێدەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە ئەو وڵاتە.

ئەگەر زریانی ماتمۆ بگاتە ڤێتنام، دەبێتە یانزەمین زریان کە ئەمساڵ ڤێتنام بەخۆیەوە ببینێت. زانایان ئاماژە بەوەدەکەن کە گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری زیادبوونی زریان و گەردەلولەکانی جیهانە.

کەناڵ8

Fri Oct 03 2025

Loading related news...