کاروان گەزنەیی: لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەسارەتێکی گەورەبوو

کەناڵ8
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەسارەتێکی گەورە بوو، دەشڵێت، دوای لەدەستدانی مام جەلال، ئێستا تێدەگەین حیکەمەت وەسێت و میراتی ئەو چەندە گەورەبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بە وەسێت و میراتی مام جەلال کێشەکانی هەولێر و بەغداد چارەسەرکران

کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئێستا سەرۆکی یەکێتی بە وەسێت و میراتەکانی مام جەلال لەساڵی 2025 هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی داوە.

داوای بانگەشەیەکی ئارام

هەروەها گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشە و دیدی حیزبەکەی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی رۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیوایخواست، لەم ماوەیەدا بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت.

"لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێداین"

کاروان گەزنەیی لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، "لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتداین" و هەروەها "سوورین لەسەر جێکردنەوەی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن لە پێکهێنانی حکومەتدا"

"بەغداد قوڵایی ستراتیژییە"

کاروان گەزنەیی راشیگەیاند: یەکێتی بەغداد وەکو قووڵایی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی  کێشەکان سەیر دەکات.

قسەکانی گەزنەیی لەکاتێکدان، ئەمڕۆ هشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، دامەزرێنەری یەکێتی و یەکەم سەرۆککۆماری کوردی عێراق تێپەڕدەبێت.

کەناڵ8

Fri Oct 03 2025

Loading related news...