رزگار حاجی حەمە: رژدین لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان

رزگار حاجی حەمە: رژدین لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان

00:00/00:00
رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی هەینی لە ساڵیادی کۆچی دوای مام جەلالدا رایگەیاند، یەکێتی رژدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی رابردوودا بە خەڵکی داوە و تەنها دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

"پاش جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان رێککەوتن دەکەین"

رزگار حاجی حەمە جەختیکردەوە، "یەکێتی رژدە لەسەر ئەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی رابردوو بە هاونیشتمانیانی داوە و لەپاش جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت ئەنجامدەدرێت".

"سبەی دەست بە بانگەشە دەکەین"

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ بەهۆی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنمان نەکردووە و سبەی بە فەرمی دەست بە بانگەشە بۆ بەربژێرەکانمان دەکەین".

Loading related news...