
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هاوتای ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و سلێمانی، حەوتەم خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
ئەمساڵ پێشانگەکە، بە ناونیشان و دروشمی خولی سەرۆک تاڵەبانی کرایەوە، تیایدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی سلێمانی و کوردستان، ئامادەی کردنەوەی پێشانگەکە بوون، لە خولی حەوتەمدا، 250 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و دەرەکیی بەشدارییان کردووە، کە لە 16 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن و تیایدا بە زیاتر لە 250 هەزار ناونیشانی جیاواز کتێبەکانیان نمایشدەکەن، کە بڕیارە تاوەکو 13ـی تشرینی یەکەم پێشانگەکە بەردەوام بێت.




















