قوباد تاڵەبانی بۆ کەناڵ8: باوەڕمان بە هێڵی سوور نییە

قوباد تاڵەبانی بۆ کەناڵ8: باوەڕمان بە هێڵی سوور نییە

00:00/00:00
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی، رایگەیاند گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەردەوامە و هەنگاوی باشی بڕیوە.

رێککەوتن لەسەر دیدگای هاوبەشی حکومڕانی کراوە

تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە رێککەوتن لەبارەی دیدگایەکی هاوبەش بۆ حکومڕانی داهاتوو کراوە و گوتی: "رێککەوتن لەسەر دیدگای هاوبەش کارێکی کەم نییە، چونکە بەشێک لە کێشەکانی رابردوو بەهۆی دیدگای جیاوازی حکومڕانی بوو."

گفتوگۆکان لەسەر پێکهاتەی حکومەتە

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی جەختی کردەوە، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە، گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەت.

"باوەڕمان بە هێڵی سوور نییە"

سەبارەت بە بوونی هێڵی سوور لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان، قوباد تاڵەبانی گوتی: "ئێمە باوەڕمان بە هێڵی سوور نییە و باوەڕمان بە گفتوگۆ و دانوستانە، پێویستە بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە درێژە بە دانوستانەکان بدرێت."

رێکخستنەوەی خەرجییەکانی حکومەت

دەربارەی دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، تاڵەبانی رایگەیاند کە گفتوگۆی جددی لەسەر رێکخستنەوەی خەرجییەکان کراوە و حکومەت دەیەوێت پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بن.

رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغداد "باشترین رێگە بوو"

قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە "باشترین و یاساییترین رێگە" ناوبرد و گوتی: "ئەم رێککەوتنە بەربەستە گەورەکەی بەردەم رێککەوتنی ریشەیی لەنێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر دەکات."

Loading related news...