سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان: پێشخستنی وادەی بانگەشە فشاری لەسەر چاپخانەکان زیادکردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان: پێشخستنی وادەی بانگەشە فشاری لەسەر چاپخانەکان زیادکردووە

00:00/00:00
فشاری سەر چاپخانەکانی زیادکردووە و بەهۆیەوە 24 کاتژمێر لە کارکردندان

سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێشخستنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، فشارێکی زۆر لەسەر چاپخانەکان دروست بووە و خواست لەسەر کاری چاپ زیادیکردووە.

"نرخ گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە"

سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی زۆریی خواستەوە، نرخەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و بەرزبوونەتەوە.

"24 کاتژمێر کار دەکەین"

خاوەنی چاپخانەیەک لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو چەند رۆژەی کە بانگەشەی هەڵبژاردن پێشخراوە، فشاری سەر چاپخانەکانی زیادکردووە و بەهۆیەوە 24 کاتژمێر لە کارکردندان.

"هەندێک حیزب و بەربژێر پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبەن"

سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان جەختی کردەوە، چاپخانەکانی ناوخۆ توانایان هەیە سەرجەم پێداویستییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە بکەن، بەڵام بەشێک لە حیزب و بەربژێرەکان هانا بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبەن بۆ چاپکردنی پێداویستییەکانیان.

Loading related news...