
گەشتیارێکی ئەمریکی بە یەکێک لەو تەکنەلۆجیایانەی لە چین بەکاردەهێنرێت سەرسام بووە، ئەویش تەکنەلۆجیای قاچی رۆبۆتییە کە بە کرێ دەدرێت بە گەشتیاران، تاوەکو یارمەتییان بدات مەودایەکی دوورتر بە پێکانیان بڕۆن.
کریستیان گرۆسی، تیکتۆکەری ئەمریکی، لە شوێنێکی گەشتیاری لە چین، قاچە رۆبۆتییەکانی تاقیکردەوە و ئەزموونی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە لە تیکتۆک بڵاوکردەوە.
کێشی قاچەکان نزیکەی 1.8 کیلۆگرامە، زۆر گونجاوە بۆ بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی کێشەیان لە قاچەکانیان هەیە و ناتوانن بۆ مەودایەکی دوور بە پێ بڕۆن.
کریستیان گرۆسی، قاچە رۆبۆتییەکانی بۆ مەودای چەند کیلۆمەترێک لە پارکێکی چین بەکارهێنا کە بە 22 دۆلار بە کرێ دەدرێت و بە هەزار دۆلاریش دەفرۆشرێت.