
ئەمڕۆ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ، چەندین یاریی گرنگ هەیە و چێڵسی و لیڤەرپووڵیش یاریی لوتکە ئەنجامدەدەن.
یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەریگ:
لیدز یونایتد - تۆتنهام 14:30
ئارسیناڵ - وێستهام یونایتد 17:00
مانچێستەر یونایتد - سەندەرلاند 17:00
چێڵسی - لیڤەرپووڵ: 19:30
کاتژمێر 19:30، بەکاتی هەرێمی کوردستان، چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بەخۆی میوانداریی لیڤەرپووڵ دەکات.
بلووزی ئێنزۆ مارێسکا دوای چەند یارییەک کە شکستییان هێنا، گەڕانەوە و تاوەکو ئێستا لە 9 یاریی ئەم وەرزەدا، سێ شکست و دوو یەکسانبوون و چوار بردنەوەیان هەیە.
شینەکانی لەندەن بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندییان گرتووە.
لە بەرامبەردا لیڤەرپووڵ، بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، پلەی یەکەمی ریزبەدنیی گرتووە، تیمەکەی ئارنێ سلۆت لە 9 یاریی تاوەکو ئێستا حەوت بردنەوەیان هەیە و دوو شکستییان لەم دواییانەدا نووسییەوە.
لە دوایین 10 یاریی نێوانیان، چێڵسی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، لیڤەرپووڵیش تەنیا دوو یاریی، حەوت یەکسانبوونیش روویداوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەمشەویش رکابەرییەکی قورسبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی:
سانچێز
جەیمس، بادیاشیل، ئاکیمپۆنگ، کوکورێیا
لاڤیا، کایسادۆ
نێتۆ، ئێنزۆ، ئێستێڤاو
پێدرۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپووڵ:
مامارداشڤیلی
برادلی، کۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسۆن
گراڤنبێرک، ماک ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆزلای، گاکپۆ
ئیزاک
