مستیلەیەکی گالاکسی خاوەنەکەی رەوانەی نەخۆشخانە دەکات

وێنەی هەڵئاوسانی مستیلەیەکی زیرەکی گالاکسی لە پەنجەی بەکارهێنەرەکەیدا
وێنەی هەڵئاوسانی مستیلەیەکی زیرەکی گالاکسی لە پەنجەی بەکارهێنەرەکەیدا

مستیلەیەکی زیرەکی گالاکسی، دروستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگ، بەهۆی هەڵاوسانی پاترییەکەیەوە لە پەنجەی بەکارهێنەرەکەیدا گیر دەبێت.

بە تەواوی لە پەنجەیدا قفڵ بووە

دانیاڵ، بەرهەمهێنەری بابەتی تەکنەلۆجییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاتێک دەیەوێت گەشتێکی ئاسمانی لە بەریتانیا ئەنجامبدات، بەهۆی هەڵاوسانی پاتری مستیلە زیرەکەکەیەوە، رێگەی پێنادرێت.

کاتێک دانیاڵ دەیەوێت مستیلە زیرەکەکە لە پەنجەی دەربکات، بۆی دەردەکەوێت بە تەواوی لە پەنجەیدا قفڵ بووە، راستەوخۆ بەرەو نزیکترین نەخۆشخانە بەڕێدەکەوێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە ژووری فریاکەوتن، پزیشکان مستیلەکە لە پەنجەی دەردەکەن.

کێشەی پاتری

دانیال لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە کە هەندێک کێشە لە پاتری مستیلەکەیدا دەرکەوتووە، پاترییەکە لە جیاتی هەفتەیەک، تەنیا رۆژ و نیوێک بەردەوام دەبوو لەکارکردن. وتیشی کە مستیلەکە بارگاوی نەکراوە کاتێک بەم شێوەیە ئاوساوە.

دانیال یەکەم کەس نییە، چەند بەکارهێنەرێکی دیکەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گلەیی ئاوسانی مستیلە زیرەکەکانیان کردووە، سامسۆنگ پەیوەندی بە دانیاڵەوە کردووە تاوەکو لە هەڵاوسانی پاتری مستیلەکە بکۆڵێتەوە.

شێوە عومەر

Sat Oct 04 2025

Loading related news...