
ململانێی 6 مانگەی نێوان واشنتن و تاران تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نییە، بەڵکو جەنگێکی ئابووریی قورسە کە بووەتە هۆی داڕمانی دراوی ئێران و بەرزبوونەوەی قەرزی گشتی ئەمریکا بۆ ئاستێکی مێژوویی.
تمەنی ئێرانی بەتەواوی بەهای خۆی لەدەستداوە و 100 دۆلار ئاستی 21 ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە. ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران بۆ مانگی ئاب گەیشتووەتە 84.4%، کە بارگرانییەکی زۆری بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دروست کردووە. قەرزی دەرەکی ئێران بەهۆی بلۆککردنی لە قەرزکردن تەنیا 4.5 ملیار دۆلارە، بەڵام قەرزی ناوخۆیی سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی ئەو وڵاتە 127 ملیار دۆلارە. ئێران بەهۆی سزاکانەوە لە سیستەمی قەرزکردنی نێودەوڵەتی دابڕاوە و ئەمەش وایکردووە قەرزە دەرەکییەکانی بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە کەم بێت.
قەبارەی قەرزەکانی جیهان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 353 تریلیۆن دۆلار. ئەمریکا بە 40.7 تریلیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمدایە، بەدوایدا چین بە 22.3 تریلیۆن دۆلار، ژاپۆن بە 9 تریلیۆن دۆلار، بەریتانیا بە 4.4 تریلیۆن دۆلار و فەڕەنسا بە 4.3 تریلیۆن دۆلار دێن. پێشبینی دەکرێت ساڵی 2026 ببێتە ساڵی قەرزکردنی گەورە و کۆمپانیا و حکومەتەکان 29 تریلیۆن دۆلار قەرز بکەن، کە ئەم بڕە 2 تریلیۆن دۆلار لە ساڵی 2025 زیاترە.
ترەمپ: جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا شتێکی بچووکە
لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا و ئێران؛ تێچووی جەنگەکە 2 تریلیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران ناوچەکەیان خستووەتە نادڵنیاییەوە
ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی تورکیادا سەپاند
یەکێتیی ئەورووپا بە فەرمی بەشداری لە هەڵمەتە ئابوورییەکەی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکات