
سەلام عومەر، سەرپەرشتیارى نەوتى سپى لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕێکارەکانى کۆمپانیاى ڕێگەپێدراو بۆ گواستنەوەى نەوتى سپى ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگاى سلێمانى تەواو کراون و بڕیارە سبەی دەست بە گواستنەوەى نەوتە سپییەکە بۆ سلێمانى بکرێت.
