.jpg)
لە گۆڤاری زانستی پزیشکیی چاودا حاڵەتێکی دەگمەنی چاو بڵاوکرایەوە
لە هندستان کوڕێکی 16 ساڵ ددانێکی زیادە لە چاویدا دەرکەوت
ددانەکە کەڵبە بووە و هیچ شانەیەکی دیکەی وەکو پێست، ئێسک و نینۆکی لەگەڵ نەبووە
پێش مانگێک کوڕەکە هەستی بە ئاوسانێکی بێئازار کردووە لە پێڵووی سەرەوەی چاوی ڕاستی
پاش پشکنینی تیشک دەرکەوت، ددانێکی کەڵبەیە و هەموو پێکهاتەکانی ددانەکەی تێدایە
دروستبوونی ددان لە شوێنی دیکەی جەستە بینراوە پێشتر، بەتایبەتی لە بۆشاییەکانی ڕوومەت لە پشتەوەی ئێسکی ڕوومەت
بەڵام ئەمە یەکەم جارە ددان لە ئێسکی چاوەوە دروست ببێت و دەستنیشان بکرێت
نەشتەرگەرەکان ددانەکەیان دەرهێنا و ئێستا دۆخی تەندروستیی کەسەکە جێگیرە
نەخۆشی بۆماوەیی یان گرفتە زگماکییەکان دەکرێت هۆکاربن بۆ دروستبوونی ددان لە دەرەوەی دەمدا
لە پاش لابردنی ددانەکە ئەگەری دروستبوونەوەی ددانەکە زۆر کەمە
.avif)
