کەناڵ8
راستەوخۆ
رادیۆ8
ئالوگوڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
ئەم دەرمانانە لەگەڵ قاوە مەخۆ
گران جاف
04/10/2026
قاوە
دەرمانی پەتا: سیودۆفێدرین یەکێکە لەو دەرمانانەی بۆ لووتگیران بەکاردێت، کاتێک لە نزیک کاتی خواردنەوەی قاوەوە وەردەگیرێت، دەبێتەهۆی زۆربوونی کاریگەرییەکانی قاوە، وەکو خێرالێدانی دڵ، سەرئێشە و خەولێنەکەوتن. لە هەندێک توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە سیودۆئێفیدرین و کافاین وادەکەن شەکری خوێن و پلەی گەرمیی جەستە بەرزببنەوە، ئەمەش بۆ تووشبووانی شەکرە مەترسیدارە
دەرمانی غوددە: حەبی لیڤۆسایرۆکسین بۆ کەمچالاکیی غوددە بەکاردێت، وەرگرتنی لەگەڵ قاوە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی هەڵمژینی دەرمانەکە، بە جۆرێک لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە بە ڕێژەی %50 هەڵمژینی دەرمانەکە کەمدەکاتەوە
ئاسن: ئەو کەسانەی تەواوکەری خۆراکیی ئاسن بەکاردەهێنن، ئەگەر لە نزیک کاتی قاوەخواردنەوەوە بیخۆن، هەڵمژینی ئاسنەکە کەمدەبێتەوە
دەرمانی دڵ: ئەو کەسانەی دەرمانی بەرزەفشاری خوێن و ناڕێکیی لێدانی دڵ بەکاردێنن، پێویستە زیاتر ئاگاداری کاریگەرییەکانی قاوە بن، چونکە قاوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێدانی دڵ زیاددەکات و فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەمەش بە پێچەوانەوەی دەرمانەکانیان کاردەکات
بۆ کەمکردنەوەی ئەم کارلێکانە، باشتر وایە خواردنەوەی قاوە و دەرمانەکان لانیکەم کاتژمێرێکیان لە نێوان بێت
گران جاف
Sun Oct 04 2026
ئەم دەرمانانە لەگەڵ قاوە مەخۆ
Loading related news...
تەندروستی
زیاتر ببینە
لە پاش وەستانی دڵی ژیانی ڕزگارکرا
تەندروستی
8 کاتژمێر پێش ئێستا
"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"
تەندروستی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست لە ئەمریکا قەدەغە کران
تەندروستی
19/10/2026
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
تەندروستی
18/10/2026
پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە
18/10/2026
18/10/2026
تەندروستی
ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا
تەندروستی