
بەگوێرەی لێدوانێکی تایبەت، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، گۆڕانکاریی گەورە لە سووریا روویداوە و کورد لە قۆناغی نکوڵیکردن لە ناسنامەوە ئێستا بەشدارە لە دەسەڵات و بەڕێوەبردندا، تێکەڵبوونەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریاش بە ڕێککەوتن بووە و بەراوردکردنی ڕۆژئاوای کوردستانیش بە هەرێمی کوردستان هەڵەیە.
دڵشاد شەهاب ڕوونیکردەوە کە بەراوردکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بە هەرێمی کوردستان لە ڕووی جوگرافیا و هەڵکەوتەوە هەڵەیە، چونکە نیوەی چەکدارەکانی هەسەدە عەرەب بوون و ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا پچڕپڕن و تێکەڵی خەڵکی عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە دووپاتیکردووەتەوە کە ئەستەمە سووریایەکی سەقامگیر بوونی هەبێت تاوەکو مافی گەلی کورد و پێکهاتەکان تێیدا نەچەسپێت.
پرسی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا و ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، بووەتە تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە و گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاوکار و پشتیوان بووە بۆ چەسپاندنی مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی کورد و بەدەستهێنانی سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
نێچیرڤان بارزانى: پێشوازى لە تێکەڵاوبوونى هەسەدە لەگەڵ هێزەکانى حکومەتى سووریا دەکەین
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق دەکات
تۆم باراک: کۆتاییهاتنی ئەرکی هەسەدە و تێکەڵبوونى بە دامەزراوەکانى سووریا ڕووداوێکى مێژووییە