لووتکەی سەرکردەکانی چین و ئەمریکا و ڕووسیا بەڕێوەدەچێت

شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا
شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا

پووختەى هەواڵەکە

  • چین: لە لووتکەکە باس لە ئاشتیی جیهانی دەکرێت.

  • چین: لووتکە سێقۆڵییەکە گرنگییەکی بێ هاوتای دەبێت.


حکومەتی چین ئاشكرایکرد، هەریەک لە شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە لووتکەی سێقۆڵیی نێوانیان باس لە ئاشتیی جیهانی دەکەن.


ڕاگەیێنراوى وەزارەتی دەرەوەی چین:

  • لە لووتکەکەدا هەر سێ سەرکردە باس لە پاراستنی ئاشتیی جیهانی و پەرەدان بە سەقامگیریی ستراتیجی دەکەن.

  • بە گوێرەی بەرپسانی باڵای چین بێت، لووتکە سیانییەکە گرنگییەکی بێ هاوتای دەبێت.

لووتکە سێقۆڵییەکە ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی لووتکەی ئەپێک لە باشووری چین ڕێکدەخرێت، کۆشکی سپی و کریملینیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە.

بە گوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا بێت، ترەمپ دەیەوێت لە لووتکەکە باس لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم بکات، چاوەڕوانیشدەکرێت، جەنگی ئێرانیش بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکان بێت، بەڵام دۆسیەی ئۆکرانیا لەسەر مێزی گفتوگۆکان نابێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

پێشنیازە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ کیێڤ؛ دۆنباس بدەنە ڕووسیا و ببنە ئەندامی ناتۆ

یەسنا ئومێد

Mon Nov 16 2026

Loading related news...