لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دا لەبارەی دۆخی سووریا، كلاودیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، دەستنیشانکردنی مەزڵوم عەبدی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ قۆناغی داهاتوویی ئەو وڵاتە.
لەبارەی ڕفاندن و سەربڕینی سیپان حوزنی شەڕڤانی پێشووی هەسەدە، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوەکردووە، دەبێت بکوژانی سیپان بەسزای خۆیان بگەن چۆنکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، گرژی لەنێوان هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەب لە سووریا سەریهەڵدا.
مەزڵوم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاریکرا