
گادى ئایزنکۆت داوای نەتانیاهوو بۆ پێکهێنانى حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی بە فێڵ ناودەبات.
گادى ئایزنکۆت: نەتانیاهوو هەستی بە دۆڕان کردووە.
گادى ئایزنکۆت، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى ئیسرائیل، داواکارییەکى بنیامین نەتانیاهوو بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى یەکێتیی نیشتمانى بە فێڵ ناودەبات.
ئایزنکۆت ڕایگەیاندووە، نەتانیاهوو داواى دانوستانى پێشوەختە دەکات و جەختدەکاتەوە لەوەى یەکڕیزى دەوێت، بەڵام دابەشبوون دەچێنێت و هانى پشێوى دەدات، وەک ئەوەى سبەى نەیەت.
گوتیشى، ڕکابەرەکەى درکى بە دۆڕاندنەکەى لە هەڵبژاردندا کردووە و قسەکانیشى هەوڵێکى نوێیە، بەڵام ئەو جۆرە فێڵانە کارى لێناکەن.
پێشتر بنیامین نەتانیاهوو ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەى ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردووى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراوى ئیسرائیل، بڕواى تەواوى بۆ دروستبووە، تەنیا بە پێکهێنانى حکومەتێکى یەکێتیی نیشتمانیی دەتوانن گرەنتیی ئاسایشى ئیسرائیل بکەن بۆ ساڵانێکى زۆر.
کەناڵى 12ـى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەکردووە، ئایزنکۆت، بڕیاریداوە کارى لە پێشینەى پێکهێنانى حکومەتێکى هاوپەیمانی کەمینە بێت لەگەڵ چوار حیزبى جووى نەیارى بەرەى نەتانیاهوو، بەڵام حکومەتێکى لەو جۆرە پێویستى بە پاڵپشتیی حیزبە عەرەبییەکان دەبێت بۆ بەدەستهێنانى متمانە لە کنێست.
