
لە پاش بڵاوکردنەوەى بەرنامەیەکى تایبەتى دەنگى زەوى کەناڵ8 لەسەر نووسینى ناوى زانکۆى سلێمانى بە درەختى ڕوێندراو، ناوى زانکۆکە وەک "گەورەترین ڕستەى بە درەخت ڕوێندراو" چووە کتێبى گینس بۆ ژمارە پێوانەییە جیهانییەکان.
زانکۆى سلێمانى ناوى زانکۆکەى بە شەش هەزار درەخت لە جۆرى مۆرد لەسەر پارچە زەوییەک بە ڕووبەرى چوار هەزار مەتر دووجا نووسیوە و بەوەش ڕێکۆردى پێشووى شکاندووە کە دوو هەزار و 507 درەختى سید لەسەر ڕووبەرى 410 مەتر دووجا ڕووێندراوە کە بەناوی کۆمپانیاى نیسان لە ئیماراتەوە بوو.
خاوەنى بیرۆکە و هەڵسوڕێنەرانى ئەم پرۆژەیە دەڵێن، گرنگى پرۆژەکە لەوەدایە کە بە درەختى مۆرد جێبەجێکراوە، ئەم درەختە مۆرکێکى کوردى و کوردستانى پێوەیە، بەرگەى پلەى گەرمى لەنێوان سفر بۆ 50 پلەى سلیزى دەگرێت، درەختەکە دەتوانێت تاوەکو پێنج مەتر گەشە بکات.
پرۆژەکە بە شێوەیەکى خۆبەخشى لەلایەن کۆلێژى زانست، بەشى کیمیا و ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکاران ئەنجامدراوە.
کەناڵ8، مانگی ئایاری ئەمساڵ بەرنامەیەکى مەیدانى لەسەر ئەم هەوڵەى زانکۆى سلێمانى کرد و دیمەنی سەرنجراکێشی نووسینی ناوی زانکۆ و زانیارییە ژینگەییەکان سەبارەت بە گرنگی ئەم درەختە و بڵآوکردنەوەی پرۆگرامە کە لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکان بووە هۆکارێک بۆ وەرگرتنى ئەو ڕیکۆردە جیهانییە لە کتێبى گینس.
بڕیارە سبەى سێى ئەیلول، مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى بە پۆشینى پۆشاکى کوردییەوە کەرنەڤاڵێکى شایستە بۆ ئەم ڕیکۆردە جیهانییە سازبکەن.
19ـی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات
زانکۆی سلێمانی گرانتی نێودەوڵەتیی ئەرشیفی دەنگی بەدەستهێنا
ژمارەیەک پزیشک و مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی پلەی پڕۆفیسۆرییان بەدەستهێنا