
پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتاییهات و پێنج بەربژێری کورد هەڵبژێردران.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە شارەکانی حەسەکە، کۆبانێ، دێرک و کۆبانێ دەستیپێکرد و نیوەڕۆ کۆتاییهات و ئەنجامەکان ڕاگەیێنران.
لە شاری دێرک، ئەحمەد موراد کە کوردە و عەلوان عەلی کە عەرەبە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردران.
لە شاری حەسەکەش فەسلا یوسف کە کوردە و ئیبراهیم مستەفا عەلی و عومەر عیسا هاییس کە عەرەبن هەڵبژێردران.
لە شاری کۆبانێش فەرهاد ئەنوەر کە کوردە و شەواخ ئیبراهیم عەساف کە عەرەبە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردران.
لە شاری قامیشلۆش کیم حوسێن و رەدوان سیدۆ کە کوردن و عەبدولحەلیم عەلی و محەممەد ماددی کە عەرەبن هەڵبژێردران.
بەمەش پێنج کورد لە شارەکانی کۆبانێ، حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک لە ئەنجوومەنی گەل لە سووریا نوێنەرایەتى کورد دەکەن.
لە رۆژی 5ـێ تشرینی یەکەمی 2025ـیشدا لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا، سێ بەربژێری کورد لە شاری عەفرین هەڵبژێردران، بەمەش کۆی گشتی ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنەکە دەگاتە هەشت کەس.

