
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکیدا باسی ئەوەیکردووە، کە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان لە کەمبوونەوەی مووشەک و چەکە ستراتیجییەکانیان دەربڕیوە، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر چەک لە ئەورووپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستراوەتەوە و ئەوەش مەترسی لەسەر تواناکانی واشنتن دروستکردووە.
تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ڕابردوو، ئەمریکا 1 هەزار و 700 مووشەکی پاترۆیت، زیاتر لە 200 مووشەکی تاد و زیاتر لە 150 مووشەکی ستاندەردی لە کەشتییەکانەوە بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا ئێران 1 هەزار و 500 مووشەکی بالیستی و 6 هەزار درۆنی بەکارهێناوە و هێرشەکانیشی بۆ سەر کەشتییەکان لە هورمز بەردەوامە.
پاشەکشەی توانای سەربازی و کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەکی ئەمریکا لە ئەورووپا ڕاستەوخۆ بەهۆی ئاڵۆزییەکان و بەکارهێنانی بەرفراوانی سیستمی بەرگری و مووشەکی بووە لە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم دۆخە وایکردووە بەرپرسانی واشنتن و فەرماندە سەربازییەکان بە پلانە ئۆپراسیۆنییەکانی خۆیاندا بچنەوە، چونکە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە سەربازییە پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە، ئەمەش بەربەستی گەورە لە بەرامبەر توانای وەڵامدانەوەی خێرای ئەمریکا بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لەگەڵ چین یان ڕووسیا دروست دەکات.
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
ئێران: بۆ ڕاگرتنی شێتییەکانی ئیسرائیل پێویستمان بە چەکی ئەتۆمە
