کەناڵ8
راستەوخۆ
رادیۆ8
ئالوگوڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
چاندنی گون هیوایەکی نوێیە بۆ چارەسەری نەزۆکی
گران جاف
08/10/2026
وێنەی تۆوی پیاوان
لە سکۆتلەندا کوڕێکی 19 ساڵ پێش ئەوەی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشییەکی توندی خوێن وەربگرێت، سێ ساڵ پێش ئێستا شانەی گونی لێوەرگیرا کە خانە بنەڕەتییەکانی تێدابوو(ئەو خانانەی تۆو دروستدەکەن) و لە تاقیگە پاراستیان
پاش سێ ساڵ لە چارەسەری کیمیاییەکەی، دەرکەوت تۆو لە تۆواویدا نەماوە و ناتوانێت وەچە بخاتەوە
هەربۆیە پسپۆڕانی دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا شانە بەستووەکەیان لە تاقیگە هێنایەوە و بۆیان چاندەوە، بەو هیوایەی دووبارە تۆو دروست بکاتەوە
پسپۆڕان دەڵێن لە ماوەی چەند مانگێکی داهاتوودا دەزانن کە ئایا سەکەوتوو بووە یان نا
هەر لەم ساڵدا پسپۆڕانی ئیدنبێرگ باسی پیاوێکیان کرد کە لە منداڵیدا و لە پێش چارەسەری کیمیایی شانەی گونیان بۆ دەرهێناوە و پاراستوویانە، پاش 16 ساڵ شانەکەیان بۆ چاندووەتەوە و دووبارە تۆو دروستبووەتەوە(واتە سەرکەوتوو بووە)
لە ئێستادا زیاتر لە 1200 چارەخواز لە بەریتانیا شانەی گونیان بۆ هەڵگیراوە
بۆ پیاوێکی پێگەیشتوو، تەنیا هەڵگرتنی تۆوی پیاوەکە بەسە بۆ چارەسەری منداڵی بلووری لە داهاتوودا، بەڵام ئەو چارەخوازانەی لە پێش پێگەیشتنەوە ئەگەری نەزۆکبوونیان هەیە، تۆوی پێگەیشتوویان نییە بۆ خەزن کردن لە تاقیگەدا
هەربۆیە هەڵگرتنی شانەی گون کە خانەی بنەڕەتیی تێدابێت، هۆکارێکە بۆ دروستکردنی تۆوی نوێ لە پاش چاندنەکە و دەبێت بە هیوایەکی گەورەی گەڕانەوەی توانای وەچەخستنەوە
گران جاف
Thu Oct 08 2026
چاندنی گون هیوایەکی نوێیە بۆ چارەسەری نەزۆکی
Loading related news...
تەندروستی
زیاتر ببینە
لە پاش وەستانی دڵی ژیانی ڕزگارکرا
تەندروستی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"
تەندروستی
10 کاتژمێر پێش ئێستا
کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست لە ئەمریکا قەدەغە کران
تەندروستی
19/10/2026
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
تەندروستی
18/10/2026
پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە
18/10/2026
18/10/2026
تەندروستی
ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا
تەندروستی