
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هۆشداریی لە بارەی زیانەکانی کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست دا، بەتایبەتیش ئەو کرێمانەی بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن.
دامەزراوەکە لە پاش چەند پشکنینێکی تاقیگەیی، بڕیاریدا ئەم کرێمانە وەکو مەترسیدارترین جۆرەکانی دەرمان پێناسە بکات.
دامەزراوەکە باسی لەوە کردووە کە ئەم کرێمانە بڕێکی زۆر لە جیوەیان تێدایە، بەجۆرێک 27 هەزار هێندەی بڕی ڕێگەپێدراو لە جیوەیان تێدایە کە ڕێکەیەک ئێجگار مەترسیدارە.
کرێمەکان ناویان Orbi 20 Whitening Cream و Omni Gold Anti-Marks Creamـن.
زیانە تەندروستییەکانی جیوە:
جیوە لە ڕێگەی پێستەوە هەڵدەمژرێت و دەچێتە ناو خوێنەوە، بەو شێوازە دەگات بە ئەندامەکانی دیکەی جەستە:
زیان بە تەندروستیی گورچیلە دەگەیەنێت
زیان بە مێشک و دەمار دەگەیەنێت و دەکرێت ببێتەهۆی سەرئێشە، دەستلەرزین، سڕبوون، خراپبوونی یادگە و مەزاج
زیانی بۆ تەندروستیی منداڵ و خانمانی دووگیانیش زۆرە
زیان بە پێست دەگەیەنێت
هاوکات لە بڵاوکراوەکەیاندا ناوی چەند کرێمێکی سپیکەرەوەی پێستی دیکەیان هێناوە کە هایدرۆکوینۆنیان تێدایە، لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند نەکراون، وەکو:
Deluxe Silken Bleaching Cream
La Crema De Rebeca
Jhalak Hand & Foot Beauty Cream
Dr Yanhee Cream Set (Blue)
Dr Yanhee Cream Set (Green)
CCM Special Cream Turmeric
CCM Perfect 365 White Cream
زانیاریی زیاتر:
دامەزراوە تەندروستییەکانی ئەمریکا دەڵێن، شەش بۆ 16 لە سەدی خانمان زۆر زیاتر لە بڕی ڕێگەپێدراو جیوە لە خوێنیاندا هەبووە، ئەمەش واتا هەزاران کۆرپەکە مەترسیی تووشبوونیان بە گرفتە هزری و زگماکییەکان هەیە.
.avif)
.jpg)
