
د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی بەرزیی چەوریی خوێن لەسەر تەندروستیی خوێنبەرەکان، بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.
بەرزیی ئاستی کۆلیسترۆڵ (چەوریی خوێن) زۆرجار هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی لەسەر چارەخواز نییە، بەڵام دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن زیان بە تەندروستیی خوێنبەرەکان بگەیەنێت، کاتێک ئاستی چەوریی خراپ لە خوێندا زیاد دەکات، دەکرێت ئەم چەورییە لەناو دیواری خوێنەبەرەکاندا کۆببێتەوە و ببێتەهۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان کە بە حاڵەتی ڕەقبوونی خوێنەبەرەکان ناسراوە.
ڕەقبوونی خوێنەبەرەکان مەترسیی تووشبوون بە ئەم حاڵەتانە زیاتر دەکات، لەوانە:
خواردنی تەندروست، وەرزشی بەردەوام، پاراستنی کێشی جەستەی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ( چەوریی خوێن) و پاراستنی تەندروستیی خوێنەبەرەکان و تەندروستی دڵ.
.avif)
.jpg)