
لە خولى پلە دووى یانەکانى عێراق، یانەى سلێمانى لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا سەرکەوتنێکى گەورەى بەدەستهێنا و بە چوار گۆڵى بێوەڵام لە ئوم ڕەبیعینى بردەوە.
لە یارییەکى دیکەى هەمان خول، ئاکرێ بە دوو گۆڵى بێوەڵام لە حەویجەى بردەوە و شێروانە و تووزیش لە یارییەکى دیکەى خولەکەدا بێگۆڵ بوون.
گۆڵەکانى یانەى سلێمانى لە ڕێگەى یاریزانان ، شادومان سەباح و سوهەیب تەها و مارکۆ محەممەد و جابر محەممەد تۆمارکران.
کۆمەڵەکەی یانەی سلێمانی پێکدێت لە یانەکانی ( سلێمانی، شێروانە، ئاکرێ، حەویجە، تووز،سکەک ، ڕەد،سڵەیخ، نەسڕی ئەنباری)
