
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشبینیی داڕمانی کەرتی هەناردەی نەوتی ئێران دەکات بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەکانی، لە کاتێکدا داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی ئاماژە بەوە دەکەن هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز بەردەوامە و ڕۆژانە ملیۆنان بەرمیل نەوت دەگوازرێتەوە.
لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، داتاکانی کۆمپانیای کپلەر بۆ چاودێریی کەشتیوانی و کەرتی وزە ئاشکرای دەکەن کە هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز بەردەوامە؛ بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە تا کۆتایی هەفتە، بڕی 34 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی 19 کەشتیی نەوتهەڵگرەوە بە گەرووی هوورمزدا گوازراوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە ڕێڕەوە ئاوییەکە بۆ بازرگانیی جیهانی هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
کەرتی نەوتی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا سەرەڕای سزاکانی واشنتن لە ڕێگەی کڕیارە چینییەکانەوە هەناردەکردنی بەردەوامی پێدەدا؛ بەڵام زیادکردنی فشارە دەریاییەکان و گەمارۆدانی توند لەسەر کەشتیگەلی نەوتی تاران، وایکردووە ئیدارەی نوێی ئەمریکا جەخت لە سفرکردنەوەی تەواوەتیی داهاتی نەوتی ئێران و پەکخستنی بنکەکانی هەناردەکردن لە کەنداو بکاتەوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: پێویستە دەسەڵاتی ئێران کۆتایی پێ بێت
نەوتی ئێران و چەکدارکردنی تایوان؛ تەوەرە هەرە گەرمەکانی کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆکی چین
بلومبێرگ: 63 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە دەریادا گیریخواردووە