
توندبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا و سەپاندنی "سزای لاوەکی" بەسەر مامەڵەکارانی تاراندا، ئابووریی ئێرانی تووشی دۆخێکی سەخت کردووە و وایکردووە هاوبەشە نەریتییەکانی لە ناوچەکەدا ئاڵوگۆڕە داراییەکانیان بە وریاییەوە ئەنجام بدەن یان ڕایبگرن.
عێراق کەوتووەتە ژێر چاودێریی توندی ئەمریکا بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەناردەکردنی دۆلار بۆ تاران بکرێت، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری بانکە بازرگانییەکانی عێراق مامەڵە ڕاستەوخۆکانیان بە دۆلار ڕابگرن تا نەکەونە لیستی ڕەشی واشنتنەوە؛ هاوکات گەمارۆ ئاسمانی و دەریاییەکان دۆخی هەناردەی نەوتی ئێرانیان قورستر کردووە و لە سزاکاندا چەندین کەشتیی نەوتهەڵگری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.
حکومەتی ئێران بۆ دەربازبوون لەم گۆشەگیرکردنە داراییە پەیڕەوی ستراتیجی "نیگا بۆ ڕۆژهەڵات" دەکات و هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی دراوی نیشتمانییەوە لەگەڵ وڵاتانی ڕووسیا، چین، ئەفغانستان و وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا بەهێز بکات. لەو چوارچێوەیەشدا تاران بەردەوامی داوە بە ڕێککەوتنی ستراتیژیی گواستنەوە لەگەڵ مۆسکۆ، هەروەها میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە لەڕێگەی شەمەندەفەر و ڕێڕەوی تەکنەلۆژی و وزەوە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیان بۆ چین بەردەوامە.
ئەمریکا بۆ دابڕینی ئابووریی ئێران تیم دەنێرێتە سەرانسەری جیهان
ترەمپ پێشنیازەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز ڕەتکردەوە
فڕۆکەوانیی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن