
چوارەمین پێشانگەی نێکست ستێپ لە هۆڵی بناغە لە کارگەی کولتووریی سلێمانی کرایەوە
چوارەمین پێشانگەی ساڵانەی نێکست ستێپ لە هۆڵی بناغەی کارگەی کولتووری سلێمانی کرایەوە، بڕیاریشە سێ ڕۆژ بەردەوامبێت، لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 30 زانکۆ و پەیمانگا بەشدارن و 400 سکۆلەر شیپ کورسی خوێندنی خۆڕایی لەلایەن زانکۆ و پەیمانگاکانەوە ئامادەکراون، مەبەست لە کردنەوەی پێشانگەکە ڕاوێژیپێدانە بە خوێندکارانی پۆلی 12 بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.
















