
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە عێراق داوای لە سەرکردایەتی ڕێکخراوی ئۆپێک کردووە پشکی داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی بۆ 6 ملیۆن بەرمیل زیاد ببات.
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی ئابدا ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی هەوڵدەدات لە 6 ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە بۆ 8 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، سەرەڕای ئەوەی ئێستا بەهۆی شەڕەوە بەرهەمهێنان زۆر کەمترە. هەروەها عێراق لەنێو ئەو بەرهەمهێنەرانەدایە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە کە ڕێڕەوی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی خاویەتی.
مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە گەیشتە نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش بەهۆی ڕێگەپێدانە تایبەتەکانی ئێرانەوە بوو، بەڵام ئەو بڕە زۆر کەمترە لە ماوەی پێش جەنگ. هاوکات بەهۆی سنوورداربوونی هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا، عێراق ناچار بووە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی داشکاندنی بەرچاو لە نرخی نەوتەکەیدا پێشکەش بە کڕیارانی بکات.
باسم خزەیر: هەناردەی نەوتی عێراق سێ ملیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاندووە
هەناردەی نەوتی عێراق لە گەرووی هوورمز 60 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند