"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"

گران جاف10 کاتژمێر پێش ئێستا

نمایشی جلوبەرگی براندی ڤیکتۆریاس سیکرێت بۆنەیەکی تایبەتە و ساڵانە ملیۆنان بینەری هەیە، ئەو مۆدێلانەشی تێیدا بەشدارن پێویستە کۆمەڵێک مەرجی توندی پەیوەست بە شێوازی دەرکەوتن و کێشی جەستەیان تێدابێت.

سەرەڕای مەرجە توندەکانیان، یەکێک لە خانمە مۆدێلەکان، باربەرا پالڤین، کەمتر لە شەش هەفتە لە پاش منداڵبوونی وەکو مۆدێل توانی بەشدار ببێت و هێشتا مەرجەکانی تێدابێت، ئەمەش سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و هەمووان دەیانپرسی “چۆن دەکرێت خانمێک تەنیا پاش شەش هەفتە لە منداڵبوون بەم شێوازە ئاسایی دەربکەوێت و کێشی جەستەی کەم ببێتەوە؟”

باربەرا دەڵێت: هاوسەرەکەم، خێزانەکەم و هاوڕێکانم زۆر پاڵپشتییان کردووم و یارمەتییان داوم، هەروەها لە ماوەی دووگیانی و پاش دووگیانیشدا سیستمێکی خۆراکیی سروشتی و تەندروستم هەبووە.

سەبارەت بە وەرزشکردنیش باربەرا گوتی “وەزرشی توندم نەکردووە، بەڵکو تەنیا لە وەرزشی سادە بەردەوام بووم و کاتی تەواوم داوە بە جەستەم بۆ ساڕێژبوونەوەیەکی باشتر”

باربەرا دەشڵێت “ئەم ئەزموونە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە جیاوازە و نابێت خانمان فشارێکی زۆر بخەنە سەر خۆیان بۆ ئاسایی بوونەوەیان، من بە بەخت بووم کە هێندە بە خێرایی جەستەم ئاسایی بووەتەوە”.

باربەرا توانجێکیشی لە یاساکانی ئەمریکا بۆ ماوەی پشووی خانمان لە پاش منداڵبوون دا و گوتی “شتێکی جیاواز و گرنگم نەکردووە، وەکو هەر خانمێکی دیکەی ئەمریکا لە پاش شەش هەفتە لە منداڵبوون گەڕاومەتەوە سەر کارەکەم”، لێرەدا مەبەستی پالڤین ئەوەبوو کە خانمان ماوەی پێویستیان پێنادرێت بۆ ساڕێژبوونەوەیان لە پاش منداڵبوون و پێویستە دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بە پێچەوانەوە دەکرێت کارەکانیان لە دەست بدەن.

لە ڕووی زانستییەوە، ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر گەڕانەوەی جەستەی خانمان هەیە لە پاش منداڵبوون بۆ دۆخی ئاسایی زۆرن و دەکرێت هەر یەکێک لەمانە بێت یان کۆمەڵێک هۆکار بن بەیەکەوە:

  • بۆماوە کاریگەریی هەیە لەسەر دابەشبوونی چەوریی

    جەستە، کشانی پێست و ئاساییبوونەوەی ماسولکەکان

  • وەرزشکردن و بەهێزیی ماسولکە: وەرزشی سادە یارمەتیی بەهێزبوونی ماسولکەکانی حەوز و سک دەدات و جەستە ئاساییتر دەکەنەوە

  • خۆراکی سروشتی و بەهێز یارمەتیی ساڕێژبوونەوەی شانەکانی جەستە دەدەن

  • تاوەکو خانمەکە کەمتر لەکاتی دووگیانیدا کێشی جەستەی زیاد ببێت، زووتر لە پاش دووگیانی کێشی جەستەی ئاسایی دەبێتەوە

  • خەوی پێویست و کەمیی فشاری دەروونی

  • چەند هۆکارێکی دیکەش

گران جاف

Tue Oct 20 2026

Loading related news...