
نوورەدین عوسمان، بەڕێوەبەرى گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتى پەروەردە بە کەناڵ8ـى گوت "ئەمساڵ تاقیکردنەوە و هەژمارکردنى نمرەى تاقیکردنەوەکان هاوشێوەى ساڵانى ڕابردووە، بەڵام بەرنامەیان هەیە بۆ ساڵى داهاتوو گۆڕانکارى لە هەردوو بابەتەکە بکەن".
تاقیکردنەوەى خوێندکاران وەرزییە و لەگەڵ وەرزەکاندا نیوەى وەرز تاقیکردنەوە بە خوێندکاران دەکرێت.هەژمارکردنى نمرەکان بەمجۆرەیە بۆ هەر وەرزێک 20 نمرە لەلایەن مامۆستایان دیاریدەکرێت و نیوەى وەرز تاقیکردنەوە لەسەر 20 نمرە دەکرێت و کۆتایی وەرز تاقیکردنەوەى کۆتایی لەسەر 60 نمرەیە.لەگەڵ ئەم تاقیکردنەوانەدا قۆناغى نۆى بنەڕەتى و 12ـى ئامادەیی تاقیکردنەوەى نیشتمانى دەکەن.
لە هەرێمى کوردستان هەشت بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی پەروەردە هەن، کە بەسەر چوار پارێزگا و چوار ئیدارەى سەربەخۆ دابەشبوون.
وەزیری پەروەردە: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەزار و 600 خوێندنگەی نوێ هەیە
پەروەردەی سلێمانی فەرمانی پشکنینی مەرجەکانی سەلامەتی بە خوێندنگەکان دەدات