
هێزێکی ئەمریکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و سووپای عەرەبی سووریا، گەیشتە ناوچەی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
پەیامنێری کەناڵ8 لە دێرحافر گوتی، هێزەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی پێکهاتوون و ئامانجییان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و بەدواداچوونە بۆ ئاستی زیانەکان کە بەهۆی تۆپباران و هێرشی درۆنی ئەم دواییەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەر ناوچەکە کەوتووە.
پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، هەریەکە لە ڕۆهەڵات عەفرین فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) و چیا کۆبانێ فەرماندە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) یاوەریی هێزەکەی ئەمریکا دەکەن.
چوونی هێزەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەی دێرحافر لە کاتێکدایە لە دوای هێرشەکانی حەلەبەوە بووەتە هێڵی گەرمی بەریەککەوتنی هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا.