
ئۆفیسی ئاماری نیشتمانیی
بەریتانیا دەڵێت:
· لە بەریتانیا 1.1 ملیۆن کەس کە جگەرەکێش نین، ڤەیپ
دەکێشن
· 5.4 ملیۆن کەسی 16 ساڵ و گەورەتر لە وڵاتەکەدا ڤەیپ دەکێشن
· لە کاتێکدا 4.9 ملیۆن کەسیش جگەرە دەکێشن
· یەک لە شەش کەسی تەمەن 25-34 ساڵ ڤەیپ دەکێشن
پسپۆڕان دەڵێن هۆکاری زیادبوونی ڤەیپکێشان ئەوەیە کە بەشێک لە بەکارهێنەران لەلایەن هاوڕێکانیانەوە
فێردەکرێن، بەشێکیان ئارەزوو دەکەن بزانن کە ئەزموونێکی چۆنە و چ هەستێکیان
پێدەدات، هەندێکیشیان بە کێشانی ڤەیپ مامەڵە لەگەڵ گوشاری دەروونی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
دەکەن.
زانیاریی زیاتر:
لەگەڵ ئەوەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن سەبارەت بە زیانەکانی ڤەیپ ئەوە دەردەخەن کە ڤەیپ لە جگەرە
سەلامەتترە، بەڵام ڤەیپیش زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و هۆکارێکی سەرەکییە
بۆ ئالوودەبوون بە تووتن.
تاوەکو ئێستاش هەندێک کاریگەریی درێژخایەن هەن کە دەرنەکەوتوون و دەکرێت لە چەند ساڵێکی داهاتوودا
دەربکەون.
لە ساڵی 2025ـدا لە بەریتانیا بە فەرمی فرۆشتنی ڤەیپی سەفەری قەدەغە کرا، هاوکات فرۆشتنی ڤەیپ بە کەسانی خوار 18
ساڵیش قەدەغەکرا.
.avif)
.jpg)