
لیژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی نۆبڵ ڕایگەیاند، هاڵزن ڕێزلێنانی پێبەخشرا بەرامبەر بە ڕۆڵە مەزن و یەکلاکەرەوەکانی لە پرۆژەی ناوەندی چاودێریی پارچە سەهۆڵ و دۆزینەوەی نیوترینۆ وزەبەرزەکان کە سەرچاوەکەیان گەردوونییە.
هاڵزن، کە تەمەنی 82 ساڵە، لە بەلجیکا لە دایکبووە و پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ویسکۆنسن-مادیسن لە ئەمریکا و هاوڵاتیی ئەو وڵاتەشە. دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە گوتی: "ئەمە بۆ من سەرسوڕمانێکی گەورە بوو و بەڕاستی چاوەڕوانم نەدەکرد".
بارت دێ ڤیڤەر، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی هاڵزن کرد و ڕایگەیاند، ناوبراو 11ـیەمین بەلجیکییە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە.
ئەم خەڵاتە دووەم خەڵاتی نۆبڵی ئەم وەرزەیە، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بەخشرا بە سێ زانا، ڕۆژی چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، پێنجشەممە خەڵاتی ئەدەبیات ڕادەگەێنرێن و چاوەڕوانکراوترینیشیان کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، لە ڕۆژی هەینیدا ڕادەگەێنرێت.
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بڕوانامەیەک، مەدالیایەکی زێڕ و بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

.jpg)

.jpg)
