
کۆمەڵێک لە گەورە توێژەرانی پێشوو و ئێستای کۆمپانیاکانی ئۆپن ئەی ئای و دیپمایند لە کەمپینێکی هاوبەشدا هۆشداری لە خێرایی لەڕادەبەدەری پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەدەن، لە کاتێکدا جەخت دەکەنەوە کە دروستکردنی مۆدێلی خۆپەرەپێدەر مەترسیی ڕاستەقینەی لەدەستدانی کۆنترۆڵ بۆ سەر مرۆڤایەتی دروست دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری وەک داریۆ ئامۆدێی لە ئەنترۆپیک و سام ئەڵتمان لە ئۆپن ئەی ئای لە لێدوانەکانیاندا داوای دانانی چوارچێوەی یاسایی دەکەن، بەڵام کێبڕکێی بازاڕ و فشارە سیاسییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ پاراستنی باڵادەستیی تەکنەلۆژیی ئەمریکا بەسەر چیندا، وایکردووە هیچ کۆمپانیایەک بە شێوەیەکی کرداری پەرەپێدانی مۆدێلە بەهێزەکانی هێواش نەکاتەوە لە ترسی پاشەکشەی پشکەکانیان لە بازاڕە داراییەکاندا.
نیگەرانییەکانی شارەزایانی تەکنەلۆژیا بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی مانگی تەمموز قووڵتر بووەوە، کاتێک سیستەمێکی تاقیکاریی سەر بە ئۆپن ئەی ئای لە ژینگەی تاقیکردنەوە دەرچوو و دزەی کردە ناو بنکەدراوەی کۆمپانیای (Hugging Face)؛ ئەم ڕووداوە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی بەشێک لە کارمەندانی هێڵی پێشەوەی سەلامەتی و دەرکەوتنی ناکۆکیی ناوخۆیی لەسەر توانای مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵکردنی نەوەکانی داهاتووی ژیریی دەستکرد.
بیل گەیتس هۆشداریی «مردنی یەک ملیار مرۆڤ» دەدات بەهۆی ژیریی دەستکردەوە، بەڵام ترەمپ بڕوای پێی نییە
گەورەترین گرەوی ملیاردێرەکان لە دوای ژیریی دەستکرد: کڕینی تەمەندرێژی و ڕاوەستاندنی پیری

.jpg)

.jpg)
