لە شاری شارى عامودا هاوشێوەى ناوچەکانى دیکە بە یەک دروشم گوتیان ڕۆژئاوا و باشوورى کوردستان یەک وڵاتە.
بە دروشمى کوردستان، کوردستان لەگەل تۆیە دڵ و گیان هەڵوێستى پشتیوانى خۆیان دووپاتکردەوە.
هاونیشتمانییان لە ڕۆژئاواى کوردستان بە دروشمى کوردستان، کوردستان لەگەل تۆیە دڵ و گیان گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، بەهەموو شێوەیەک هەر جۆرە هەڕەشە و هێرش و پەلامارێک بۆ سەر هەرێمى کوردستان ڕەتدەکەنەوە.
کوردستان لەگەڵ تۆیە دڵ و گیان گردبوونەوە.
بە هەموو شێوەیەک هەر جۆرە هەڕەشە و هێرش و پەلامارێک بۆ سەر هەرێمى کوردستان ڕەتدەکەنەوە.
ئامادەیی خۆیان دەربڕى بە دڵ و بە گیان بەرگرى لە هەر بستێکى خاکى کوردستان لە هەر پارچەیەک بکەن، لە کاتى ئەنجامدانى هێرش و پەلامار بۆ سەرى.
ڕۆژى 24ـى ئەم مانگە، گوتەبێژى فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق چەند بڕیاریکى دژى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەپاش بڕیارەکان یەکێتى و پارتى و سەرۆکى هەردوو حیزبەکە بڕیارەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، نادەستوورییە.
