
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای تەندروستیی نەمسا، لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووزدا 646 کەس بەهۆی شەپۆلی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، کە بەوەش بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، کە بەهۆی گەرماوە تۆمارکراوە.
شارەزایانی زانستی ژینگە دەڵێن، گۆڕانی کەشوهەوا کە بەهۆی مرۆڤەوە دروستبووە، بووەتە هۆی ئەوەی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا بەهێزتر و فرەوانتر بن؛ هەروەها جەخت دەکەنەوە کە ئەورووپا بووەتە خێراترین کیشوەری جیهان کە بەرەو گەرمبوون دەچێت، بەجۆرێک نەمسا هاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کیشوەرەکە، ژمارەی پێوانەیی نوێی لە شەپۆلەکانی گەرما و وشکەساڵی لەم هاوینەدا تۆمارکردووە.
بەرزبوونەوەی بێپێشینەی پلەکانی گەرما لە نەمسا لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە کەشوهەواییانەدا دێت کە ڕووبەڕووی کیشوەری ئەورووپا بوونەتەوە. تۆمارکردنی ئەم ئامارە پێوانەییەی گیانلەدەستدان لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووز و گەیشتنی پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 41 پلەی سەدی، هۆشداریی شارهزایانی ژینگەی سەلماندووە سەبارەت بە مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی لەسەر تەندروستی و گیانی هاووڵاتییان.
توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستدەکات
سێيەم شەپۆلی گەرما وڵاتانی ئەورووپا دەگرێتەوە
فەرەنسا بەهۆى گەرماوە دۆخى ئەوپەڕى ئامادەباشی ڕاگەیاند؛ پلەکانی گەرمان دەگەنە 40 پلە
بەهۆی گەرماوە لە 10 ڕۆژدا لە ئەورووپا 2,300 کەس گیانیانلەدەستدا
