
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئیسپانیا کۆنترۆڵی سنوورەکانی نەماوە. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جی بی نیوز ئاماژەی بەوە کرد، لێشاوی کۆچبەران لە سنووری سيوتا ئیسپانیا بەرەو ماڵپووچبوون دەبات.
لە کۆتایی مانگی تەممووزدا، لێشاوێکی گەورەی کۆچبەران کە ژمارەیان نزیكەی 72 هەزار کەس دەبوو لە خاکی مەغریبەوە بەشێوەیەکی کتوپڕ ڕوویان لە شاری سیوتای ئیسپانیا کرد، ئەمەش وای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد ڕێکاری ئەمنی بەپەلە و نائاسایی بگرێتەبەر. ئەم ڕووداوە نەک تەنیا لە ناوخۆی ئیسپانیا، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانی و بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی تری ئەورووپاوە کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و وەک مەترسییەک بۆ سەر سەقامگیریی سیستمی شنگن لێکدرایەوە.
شاری سيوتا کە دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەفریقا و لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادایە، هەمیشە وەک خاڵێکی هەستیاری ململانێی کۆچبەران لەنێوان مەغریب و ئەورووپا بینراوە. چوونەژوورەوەی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران لە ماوەیەکی کورتدا، گوشارێکی دارایی و ئەمنی گەورەی خستووەتە سەر مەدرید، ئەمەش وایکردووە وڵاتانی هاوپەیمانی لە ناوچەی شنگن نیگەران بن لەوەی لێشاوەکە بەرەو قووڵایی ئەورووپا تێپەڕێت. دۆناڵد ترەمپ بە بەکارهێنانی دەستەواژەی "داگیرکاری" جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم شکستە ئەمنییە دەکرێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر ئابووری ئیسپانیا هەبێت و ببێتە هۆی بێهێزبوونی پێگەی ئەو وڵاتە لەناو یەکێتیی ئەورووپادا.
ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە هاتنی لێشاوی کۆچبەران لە مەغریبەوە دەکات
دەیان هەزار کۆچبەری مەغریبی سنوورەکانیان بڕیو خۆیان گەیاندە ئیسپانیا

.jpg)

.jpg)
