موحسین ڕەزایی: ڕازی نابین تەنانەت یەک ئەتۆمیش لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بچێتە دەرەوە

موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمریکا داوایکردووە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەى ئێران بگوازرێتەوە بۆ ڕووسیا.

  • ئێران بە ڕووسیاى ڕاگەیاندووە یۆرانیۆمەکەیان لە ناو ئێراندا دەمێنێتەوە.


لە دیمانەیەکى تەلەڤیزیۆنیدا موحسین ڕەزایی، ئاشکرایکردووە، لە بارەی مەرجی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتراوی ئێران بۆ وڵاتێکی دیکە، ڕەتیکردەوە تاران هیچ سازشێک لەو بارەیەوە بکات و گوتی، "کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگە نادات، تەنیا یەک ئەتۆمیش لە یۆرانیۆمی پیتێنراو لە وڵات بچێتە دەرەوە بۆ هەر وڵاتێکی دیکە".


هەڵوێستى تاران و گفتوگۆیان لەگەڵ مۆسکۆ

  • ڕەزایی: بە دۆستە ڕووسەکانمان ڕاگەیاند، یۆرانیۆمە پیتێنراوەکان لە ناو ئێراندا دەمێننەوە.

  • خۆمان کەڵکیان لێ وەردەگرین.

  • ئێمە پێویستمان بە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانمان هەیە.

  • بۆ دیزاینکردنی کەشتی و ژێردەریاییەکان کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکەن.

  • ڕەزایی: گەیشتووین بە ئاستێکی پێشکەوتوو لە جەنگی سایبەریدا.

  • دەتوانین کۆنتڕۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بکەین.

  • وابکەین بەبێ ئەوەی بتەقێتەوە لەسەر زەوی بنیشنەوە، ئەگەر لەهەر شوێنێکی وڵات بێت.

  • مەرجەکانی تاران وەکو خۆی ماوەتەوە.

  • ئێران ڕژدە لەسەر ئەوەی کاتێک ڕێککەوتن دەکرێت، کە جەنگ لە هەموو بەرەکانەوە ڕابگیرێت بە لوبنانیشەوە.

  • یەکێکە لە مەرجە بنەڕەتییەکان.

لە بارەی بوونی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێرانیشەوە دەڵێت، هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان ئیمە و ئەمریکادا نییە، ڕاستە ئەوان زۆرجار باس لە کۆبوونەوەی من و جەی دی ڤانس دەکەن، بەڵام ئەوە تەنیا "درۆی ئەمریکایە" مەبەستی ئەمریکا لەو بانگەشانە کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان و دابەزاندنی نرخی نەوتە.

کەناڵ8

Wed Nov 11 2026

Loading related news...