
د. دارا ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، چارەسەرە باوەکانی گرژبوونی کۆڵۆن بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.
پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت " چارەسەری گرژبوونی کۆڵۆن بەندە لەسەر لابردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، لە هەندێک حاڵەتیشدا تەنیا کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی چارەخوازەکە، چارەسەری حاڵەتەکە دەکەن"، باوترین چارەسەرەکانی گرژبوونی کۆڵۆن بریتین لە:
وازهێنان لەو خۆراکانەی کە گازەکانی گەدە دروست دەکەن بە تایبەت پاقلەمەنییەکان، ئەو خۆراکانە زیاتر بخورێن کە پێکهاتەی ڕیشاڵییان زۆر تێدایە، وەک سەوزەکان و ئاو خواردنەوەی زۆر.
ئەو کەسانەی کە تووشی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و باری دەروونی ناجێگیر دەبن، پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دەروونی بکەن.
دەرمانەکان بەشێكیان بۆ نەهێشتنی قەبزی، سکچوون و سکئێشە بەکاردێن و هەندێکی دیکەیان وەک تەواوکەری خۆراکیی ریشاڵی بۆ چارەسەری گرژیی کۆڵۆن دەخورێن.
.avif)
.jpg)