
لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سامان لەتیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردن ئەندازیارێک گیانی لەدەستداوە و چوار کرێکاریش برینداربوون.
پەیامنێری کەناڵ8 لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون حەفرێک هەبووە کە چیمەنتۆ کراوە، داڕووخاوە و کەوتووە بەسەر ئەو پێنج کەسەدا و بەهۆیەوە ئەندازیارێک بە ناوی محەممەد ئەحمەد تەمەن 31 ساڵان کە خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە گیانی لەدەستداوە و چوار کرێکارەکەی دیکەش بریندارن.
پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون و سیانیان برینەکانیان سووک بووە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان ماوەتەوە و لە ژێر چاودیری پزیشکیدایە.
بریندارێکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کۆگای سووتەمەنییەکەی تانجەرۆ گیانی لەدەستدا
مووچەى خانەنشینى کرێکارانى کەرتى تایبەت کرایە 500 هەزار دینار
سەندیکاکانی کرێکاران بەهۆی شەپۆلى گەرماوە چەند ڕێنماییەکی بۆ سەلامەتیی کرێکاران بڵاوکردەوە