ڕووسیا یەکەم کەشتیی سووتەمەنی ڕەوانەی ئەمریکا دەکات و ئۆکرانیاش تووڕەیە

یەسنا ئومێد2 کاتژمێر پێش ئێستا
ترەمپ و پوتن لە ئالاسکا
ترەمپ و پوتن لە ئالاسکا

پووختەی هەواڵەکە

  • یەکەم کەشتیی بارهەڵگری سووتەمەنی لە ڕووسیاوە ڕەوانەی ئەمریکا دەکرێت.

  • بارهەڵگرەکە بەشێکە لە ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا.

  • جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا: پێداویستییەکانی ئەمریکا پڕدەکەینەوە.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڤێدۆمۆستیی ڕووسی، لەدوای ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سووتەمەنی، بڕیارە سبەی ڕووسیا یەکەم کەشتیی گازوایل ڕەوانەی ئەمریکا بکات.



ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا:

  • کەشتییەکە 40 هەزار تۆن سووتەمەنی هەڵدەگرێت.

  • بەڵام ئەو بەندەرەی کەشتییەکەی لێوەدەردەچێت تاوەکو ئێستا دیار نییە.

  • بەدڵنیایەوە بارهەڵگری دیکەی سووتەمەنی ڕووسی بۆ ئەمریکا دەنێردرێت.

  • بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەردوو سەرکردە کراوە، پێداویستییەکانی ئەمریکا بەگوێرەی تواناکانمان پڕدەکەینەوە.


هەر ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە شاری سانت پترسبۆرگ پێشوازیی لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا کرد. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەتەواوی نێوانی ئۆکرانیا و ئەمریکای تێکداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ویتکۆف سوپاسی پوتنی کردووە لەبەرامبەر هەڵگرتنی سنووردارکردنی هەناردەکردنی غاز و سووتەمەنی، بەگوێرەی پوتن نرخی گازوایلی جیهانی لە دوای ڕێککەوتنەکەوە 5٪ بۆ 6٪ دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، ترەمپ ڕایگەیاندووە، ڕووسیا لەدوای ڕێککەوتنەکە 300 هەزار تۆن کە دەکاتە دوو ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل سووتەمەنی هەناردەی ئەمریکا دەکات و بەدوایدا لە مانگی تشرینی دووەم 500 هەزار تۆن هەناردە دەکات، پاشان یەک ملیۆن تۆن سووتەمەنی دەنێرێت.

لە بەرامبەردا زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا نیگەرانە لە ئاسایبوونەوەی زیاتر ی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکاو داوادەکات ئەمریکا سزای زیاتری ڕووسیا بدات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

زێلێنسکی وەڵامی ترەمپی دایەوە

یەسنا ئومێد

Wed Oct 21 2026

Loading related news...