
یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) یادێکى ساڵانەیە و لە ڕۆژى 12ـى ڕەبیعولئەوەلى هەموو ساڵێک دەکرێتەوە و لە زۆرینەى وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبی ئەم ڕۆژە پشووى فەرمییە.
ساڵانە موسڵمانان لەم یادەدا لە زۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى و عەرەبی ئاهەنگ و چالاکیى هەمەجۆر ئەنجام دەدەن و خۆشی و شادى خۆیان بە بۆنەى لەدایکبوونى پەیامبەرەکەیان دەردەبڕن.
ئاهەنگە جەماوەرییەکان لەم بۆنەیەدا لە سەرەتای مانگی ڕەبیعولئەوەلەوە تا کۆتایی مانگەکە بەردەوام دەبن و تیایدا کۆڕ و کۆبوونەوەى جۆراوجۆر ڕێکدەخرێت و قەسیدەی ستایش و پیاهەڵدانی پێغەمبەری تێدا دەخوێنرێتەوە و لەشێوەى شیعر و شانامەدا ژیاننامەی پێغەمبەر پێشکەش دەکرێت و باس لە ڕەوشتە بەرزەکانی دەکرێت و خواردن و شیرینی وەک شیرینی مەولوود دابەش دەکرێت.
لە عێراق بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) کراوەتە پشووى فەرمى و لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیش لەنێو مزگەوتەکان ڕێوڕەسمى تایبەت ڕێکدەخرێت و شوێنە گشتییەکان بەم بۆنەیەوە دەڕازێنرێتەوە و شیرینى و خواردن دابەش دەکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سێشەممەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمییە
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بەهۆی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە دواخران