
دیاریکردنی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، جیاواز لە هاوکێشە جیهانییەکان، بە پلەی یەکەم لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی نرخی دۆلارە لە بازاڕی ڕەشدا نەک نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی. ئەم دۆخە بووەتە هۆی دروستبوونی کاریگەریی دوولایەنە لەسەر نرخەکان و گۆڕینی ڕەفتاری هاوڵاتییان لە کڕینی خشڵەوە بۆ پاشەکەوتکردنی زێڕی خاو بە مەبەستی پاراستنی سەرمایەکانیان.
لە بەرامبەر ئەم هەڵبەز و دابەزینانەدا، دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە دووپاتیدەکاتەوە کە تاوەکو بانکە ناوەندییەکان بەردەوامبن لە کڕینی یەدەگی زێڕ و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان هێور نەبنەوە، دابەزینی بەرچاو لە نرخەکاندا ئەستەم دەبێت؛ لە هەمان کاتدا شارەزایانی ئابووری داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە کاتی تۆمارکردنی بەرزترین ئاستەکاندا بە پەلە سەرمایەکانیان نەکەنە زێڕ، بەڵکو بۆ پاشەکەوت پشت بە زێڕی قاڵب ببەستن تاوەکو هەقدەستی دروستکردنی نەکەوێتەسەر، و سەرمایەکانیشیان لەنێوان چەندین کەرتی داراییدا دابەش بکەن.
مانەوەی جیاوازیی نێوان نرخی فەرمیی 132 هەزار دیناری بۆ هەر 100 دۆلارێک لەگەڵ نرخی بازاڕی ئازاد، هۆکاری سەرەکیی ناجێگیریی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکانە، بەجۆرێک بازاڕی زێڕ لە شارەکانی بەغداد، هەولێر و سلێمانی بەردەوام وەک ئاوێنەی هەڵبەز و دابەزی نرخی دراوی بیانی کاردەکات.
نرخی زێڕ دابەزی و مامەڵەکاران پێشبینی بەرزکردنەوەی سوود دەکەن
زێڕ؛ لە تواندنەوەوە تاوەکو نمایشکردنی لە ناو بازاڕەکانی سلێمانی


.jpg)