پووختەی هەواڵ:
تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشدار بوون تیایدا
ژمارەیەک گەنجی دەنگخۆش گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد
ئانزو فاوندەیشن سپۆنسەری بوو
ژمارەیەک گۆرانیی بەناوبانگی قادر کابان پێشکەش کران
کۆنسێرتی "یادی قادر کابان" لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
ساڵانێکی زۆرە لە بۆنەکاندا قادر کابان لەیادکراوە
نیاز نووری - نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لەچوارچێوەی کۆنسێرتەکەدا:
قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بەو هونەرمەندانەی هاوکاری قادر کابان بوون
ستایشی ڕۆڵی هونەرمەندان کرا لە بەرز ڕاگرتنی یادەکەدا
هونەرمەندان ڕەوا جەمال عەبدول، مەبەست شەریف و حەمە عەبدول و چەند هونەرمەندێکی دیکە گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد
