ئێریک باوزا کۆچی دوایی کرد: خاوەنی دەنگی بەگز بەنی و دافی دەک بوو

پووختەی هەواڵ

  • لە دیارترین هونەرمەندانی زنجیرە ئانیمەیشنی لوونی تونز بوو

  • ڕۆڵگێڕی دەنگی ئەم کارەکتەرانە بوو: دافی دەک، بەگز بەنی و پۆرکی پیگ

  • لە تەمەنی 46 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە


خانەوادەکەی باوزا: مردنەکەی لەناکاو بووە.


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، باوزا بەهۆی کێشەی دڵ کۆچی دوایی کردووە و لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

باوزا بە ڕەچەڵەک فلیپینی بوو، لە ئۆنتاریۆ گەورەبووە و لە منداڵییەوە خۆشەویستیی بۆ لوونی تونز هەبووە، لەگەڵ گەورەبوونیدا، بووە بە ڕۆڵگێڕی دەنگی ژمارەیەک لە سەرەکیترین کارەکتەرەکانی زنجیرەکە، لەوانە:

  • بەگز بەنی

  • دافی دەک

  • پۆرکی پیگ

  • مارڤینی مەریخی

  • تویتی

  • وەحشی تاسمانی

لوونی تونز، هەموو کولتوور و زمانەکانی تێپەڕاند.. گرنگ نییە لە چ بەشێکی ئەم جیهانەیت، هەمیشە لە کۆمیدیاکەی تێدەگەیت.

باوزا لەنێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025، سێ خەڵاتی ئێمی بۆ دەنگە ناوازەکەی بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

Mon Oct 26 2026

Loading related news...